ياسا ناسان و پارێزەران هۆکاری سەرەکین لە پاراستنی يەکسانی و داد پەروەری ڕەخساندنی لەبار بۆ سەقامگیری لەکۆمەڵگا.
بەرەوپێشەوەچوونی کۆمەڵگە بەندە بە ڕێکخستنی ڕەوتی کارەکان بە شێوەيەکی راست و تەندروست ڕێچکەی خۆی بگرێت.
هەر لەوديدو ڕوانگەوە دەبێت هەموو تاکێکی کۆمەڵگە وەک ئەرکێک پێویستە ئەرک و ماف و بەرپرسیارێتی خۆی بزانێت چییە. ئێمەش لە هەمان ڕوانگەوە جگە لە پیشەیی بوونمان لە یاسایی و پارێزەرایەتیدا ، ئەرکمان ڕێنماییکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەيە و ئاشناکردنیانە بە بنەما دەستوری و یاساکانی وڵات کە یەکێکە لە بنەماکانی کارکردنی ئەلبەرزنجی .
ئەلبەرزنجی لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە لەپێناو باشتر بوونی دۆخی وڵات و لەژێر ڕۆشنایی دیدگای دەوڵەت کاردەکات لەڕێگەی پێشکەشکردنی چارەسەری یاسایی و پلانی ستراتیجی ، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک و بۆشاییەکی یاسایی و دەستووری لە گشت کایەکانی حکومی و کەرتی تایبەت لە ئاستی ناوەخۆ و دەرەوە بە ستافی لێهاتوو و ڕاوێژکار و شارەزای بواری یاسایی و ئابوری و دارایی و ئەندازیاری یەوە چارەسەری کێشەکان دەکات ئەگەر سەرهەڵبدات .
ئەرکی سەرەکی ئەلبەرزنجی بریتیە لە داکۆکیکردنی سەرسەختانە و بەردەوامبوونی لەخاوەن ماف و بەدەست هێنانی متمانە و پێدانی هەستی دڵنیایی بە بریکاردار لەڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری یاسایی و نوێنەرایەتیکردنێکی ڕاستەقينە و جێگەی متمانە ، هەروەها پارێزگاریکردن و گەڕاندەنەوەی بەرژەوەندیییەکانی بریکار بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە کورتترین و خێراترین ماوە .

